ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٢ هەزار و ٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٢٣٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٦٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٤٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٢ هەزار و ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٦ هەزار و ٢٣٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کاروانی ئومێدی یارمەتی شیری وشکی پێشکەش بە زۆرێک لە خێزانەکانی غەززە کرد، کە زۆرێک لە کۆرپەکان لە ژێر هێرش و گەمارۆی رژێمی داگیرکەردا تووشی کێشەیەکی زۆر دەبن لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراک.
لە وڵاتی ئیسپانیا گەرمای زۆر کاریگەری زیاد کردووە و تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.